شه‌وی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، دارستان و له‌وه‌ڕگه‌ی ناوچه‌ی باریكهوانی سه‌ر به شاری سه‌رپولی زه‌هاو له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه ئاگر درا و ئاگره‌كه هێشتا كۆنتڕوڵ نه‌كراوه.
ناوچه‌ی باریكهوان ناوچه‌یه‌كی پارێزاروی ژینگه‌ییه و هه‌زاران بوونه‌وه‌ری تێدا ئه‌ژی و به سه‌دان جۆر دره‌ختی چه‌ند سه‌د ساڵه‌ی تێدایه، به‌ڵام دوژمنانی ژینگه به‌زه‌ییان پێ نه‌هاتووه و ئاگریان داوه. شه‌وی ڕابردوو ژینگه‌دۆستان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش خۆیان گه‌یانده ناوچه‌كه و هه‌ر چه‌ند هه‌وڵیان دا نه‌یانتوانی ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. چالاكانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو داوایان له ژینگه‌دۆستانی ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ر كردووه بچن به هانایانه‌وه و یارمه‌تیان بدن.