کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ مه‌زرای گه‌نمی جووتیارانی سه‌رپولی زه‌هاو

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ مه‌زرای گه‌نمی جووتیارانی سه‌رپولی زه‌هاو

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی گوڵان، مه‌زرای گه‌نمی جووتیارانی سه‌ر‌پۆلی زه‌هاو ئاگر درا و زیانێكی زۆر به‌ كه‌شاوه‌رزان گه‌یشت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێشتا هۆكاری ئاگرگرتنی مه‌زرای گه‌نمی جووتیارانی ئه‌و شاره‌ ڕوون نییه‌، به‌ڵام زیاتر له‌ ٢٠ هێكتار له‌ گه‌نمی كه‌شاوه‌رزان له‌ نێو چووه‌ و هه‌وڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ تا دوایین ساعه‌ته‌كانی ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌‌ ئاكامێكی نه‌بووه‌.