به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو له دارستانه‌كانی سه‌رده‌شت و چه‌ند ناوچه له پارێزگای كرماشان، ده‌یان هێكتار جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌ڕگه سووتاوه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیانی سه‌رده‌شتی، ئاگری دارستانه‌كانی گوندی “گیاڕه‌نگ” هێشتا به‌رده‌وامه و هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه تا ئێستا سه‌ركه‌توو نه‌بووه، هه‌ر بۆیه داوا له خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه و یارمه‌تییان بده‌ن. بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی “سەرڤی سەوزی داڵاهوو”، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا به ئه‌مڕۆ، زیاتر لە ١٣٠٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی شارەکانی “شاباد، کرند، سەرپولی زەهاو، قەسری شیرین، گەهوارە و کوزەران” لە ئاگردا سووتاون. ئەم ئەنجومەنە هه‌روه‌ها ڕایگەیاند: ئاگرەکان زیاتر لە ١٥٠ گوندی ئەو ناوچانەی گرتووەتەوە و زیانێكی قەرەبوونەکراوی بە ژینگە و سرووشتی ناوچەکە گەیاندووە و جەختیشی کردەوە کە: “زاگرۆس خەریکە بەتەواوەتی لەنێو دەچێت.”