کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ دارستانه‌كانی مه‌ریوان له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ دارستانه‌كانی مه‌ریوان له‌لایه‌ن دوژمنانی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی خه‌رمانان، دارستانه‌كانی شاری مه‌ریوان بۆ جارێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن هه‌ڵپه‌رستانه‌وه‌ سووتێندرا و زیانێكی زۆر به‌ سرووشتی ناوچه‌كه‌ گه‌یشت.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، پووش و پاوان و دارستانه‌كانی گونده‌كانی مازی بن و بۆریه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سانی نامه‌سئوول به‌ ئه‌نقه‌ست سووتێندراوه‌ و سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ه‌ن. به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی مه‌ریوان، ئەندامانی کومیتەی ئاوایه‌كانی “بۆڕیەر، نگڵ، گۆشخانی، ڕەزاو” و تیمێکی فریاکەوتنی نێو شاری ئەنجومەنی سەوزی چیا، ئەنجومەنی پاکۆی سەوڵاوا، قەڵای شامیان و بەشی فریاکەوتنی فەرمانگەی سەرچاوە سروشتییەکان له‌ هه‌ڵمه‌تی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ به‌شداریان كردووه‌.