به‌یانی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، ئاگر له بازاڕی داره‌سووتاوه‌كه‌ی سلێمانی كه‌وته‌وه و به ده‌یان دووكان له ئاگردا سووتا.
به وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه، كاتژمێر ٤ی به‌یانی شه‌ممه دووكانه‌كانی كۆڵانی مه‌زادخانه له گه‌ڕه‌كی داره‌سووتاوه‌كه‌ی سلێمانی ئاگری گرتووه و پاش چه‌ند كاتژمێر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌رگری شارستانییه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه. به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ڕووداوه زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه به‌ڵام سه‌د دووكان له ئاگردا سووتاوه. هۆكاری ئه‌و ڕووداوه هێشتا ڕوون نییه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه.