ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی خه‌رمانان، دارستان و مێرگی ناوچه‌ی قشڵاقی سه‌ردار ئه‌شره‌ف له شارستانی سونقۆر و كولیایی له‌لایه‌ن هه‌ڵپه‌رستانه‌وه سووتێندرا و زیانێكی زۆر به سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یشت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه حازر نه‌بووه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه هه‌نگاو هه‌ڵ بگرێت و ژێنگه‌دۆستان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش به ده‌ستی به‌تاڵ هه‌وڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان داوه. شایانی باسه كه له هاوینی ئه‌مساڵ دا ده‌یان هێكتار له جه‌نگه‌ڵه‌كانی پارێزگای كرماشان له ئاگردا سووتاوه و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هیچ بایه‌خێكی پێ نه‌داوه.