ماوه‌ی سێ ڕۆژه دارستانه‌كانی شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانی له ئاگردا ده‌سووتێت و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هه‌ڵ نه‌گرتووه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌لایه‌ن ژینگه‌پارێزانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، خه‌ڵكی خۆبه‌خش به كه‌مترین ئیمكانات سه‌رقاڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی شاخاوی بوونی ناوچه‌كه و شنه‌ی بای شه‌ماڵ، نه‌یانتوانیوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. ژینگه‌دۆستانی سه‌لاسی باوه‌جانی داوا له خه‌ڵكی ئه‌و شاره و شاره‌كانی پاوه و جوانڕۆ ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه و یارمه‌تیان بده‌ن.