ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، به‌شێك له له‌وه‌ڕگه و دارستانه‌كانی شاری بانه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ئاگر دا.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه به‌كرێگیراوانی ڕژیم له‌وه‌ڕگه و دارستانه‌كانی شاری بانه ده‌سووتێنن و هیچ لایه‌نێكی حكوومی هه‌نگاو بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی هه‌ڵ ناگرێت. ته‌نیا خه‌ڵكی ئاسایی و ژینگه دۆستانن كه به كه‌مترین ئیمكانات هه‌وه‌ڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه ئه‌ده‌ن. هه‌وڵه‌كانی ڕژیم له ٢٠ ڕۆژی ڕابردوور بووه‌ته هۆی له‌ناوچوونی سه‌دان هێكتار له جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌ڕگه‌كانی كوردستان و كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای لێكه‌وتۆته‌وه.