شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، حه‌وزه‌ی علمیه‌ی زیباكه‌نار له پارێزگای گیلان له‌لایه‌ن لاوانی ئازادیخوازه وه‌كوو كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به تاوانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، سووتێندرا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، حه‌وزه‌ی علمیه‌ی شاری زیباكه‌نار یه‌ك له‌و شوێنانه بووه كه له سه‌رده‌می شۆڕشی “ژینا”، ده‌ستبه‌سه‌ركراوانیان تێدا ڕائه‌گرت و ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان ئه‌دان. لاوانی ئازادیخوازی پارێزگای گیلان ڕایانگه‌یاندووه كه چاره‌نووسی ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی بڵاوكردنی گه‌نده‌ڵی و خورافه به‌م شێوه‌یه، شۆڕشی “ژینا” به‌رده‌وامه و سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لانی سیته‌م لێكراوی ئێرانه.