کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سووتاندنی بارەگای لایەنەسیاسیەکان لە شاری کۆبانێ

سووتاندنی بارەگای لایەنەسیاسیەکان لە شاری کۆبانێ 4

چەند چەکدارێکی نەناسراو سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، هەڵیان کوتاوه‌ته‌ سەر بارەگای ئەنەکەسە لە شاری کۆبانێ و هاوکات دوو بارەگای دیکەی حیزبەکانی ئەندام لەو ناوەندەیان ئاگرتێبەردا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان چەند چەکدارێکی نەناسراو بارەگای ئەنەکەسە و حیزبی یەکێتی کوردستانی سوریە لە گەڕەکیشەهید یەحیاو هاوکات بارەگای حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی سوریە لە گەڕەکی شەهیدفوراسیشاری کۆبانێیان ئاگر تێبەردا. لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی سێشەممە چەند چەکدارێکی نەناسراو بە هەڵکوتانەسەر بارەگای حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی سوریە لە گەڕەکیئەلکلاسەلە شاری حەسەکە ئاگریان لەو باڕەگایە بەردا و بەپێی میدیاکانی نزیک لەو حیزبانە ڕۆژی دووشەممەی ئەم حەفتەیەش بارەگایەکی دیکەی ئەنەکەسە لە شاری درباسیە ئاگری تێبەردراوە. جێگای ئاماژەیە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو کردەوانە لە ئەستۆ نەگرتووە.