به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه، باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری به‌غداد له لایه‌ن چه‌ند گروپێكی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه به بیانووی سووكایه‌تی یه‌كێك له كادره‌كانی پارتی به مه‌رجه‌عیه‌تی شێعه ئاگری تێبه‌ردا.
به‌پێی هه‌واڵی بڵاوكراوه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نزیك له گروپه‌كانی شێعه‌ی عێراق، ده‌گوترێ” یه‌كێك له كادره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان توویتێكی له‌سه‌ر مه‌رجه‌عیه‌تی شێعه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به وته‌ی گروپه‌كانی توندئاژۆی شێعه له‌و توویته‌دا سووكایه‌تی به مه‌رجه‌عیه‌تی شێعه كراوه. جێگای ئاماژه‌یه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ گرووپێك به‌رپرسایه‌تی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و باره‌گایه له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.