ڕۆژی دووشهممه ٢٧ی مانگی بهفرانبار، “ئارمین ئهسپەرلووس”، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە و “مریەم سادقی” چالاکی بواری مافەکانی ژنان و ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان” لەلایەن دادگای ئەو شارەوە سزای یەک ساڵ زیندانیان بهسهردا سهپا.
“ئارمین ئێسپەرلووس” ڕۆژی چوارشەممە ٧ی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی وهسیقهی ١٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. جێگای ئاماژەیە کە “فەرانەک جەمشیدی” هاوژینی ئهو چالاكه مهدهنییه هەر بەم تۆمەتە سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو و مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ بە دانانی وهسیقه ئازاد كرابووب. “مریەم سادقی” بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەری ئهمساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و پاش ١٢ ڕۆژ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.