کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر چەند کەس و کۆمپانیای ئێرانی له‌ لایه‌ن ئامریكا

تحریم‌های جدید آمریکا علیه ۶ فرد و یک نهاد ایرانی

وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا، ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بە بڵاوکردنەوەى بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: شەش کەس و کۆمپانیایەکى سەر به‌ كۆماری ئیسلامی بە تۆمەتى کێشەدروستکردن لە هەڵبژاردنى سەرکۆمارى ئەمریکا لە ساڵى ٢٠٢٠ى زایینى و هەوڵدان بۆ ده‌ستێوه‌ردان لەسەر سیستەمى هەڵبژاردن، گەمارۆیان خراوه‌ته‌ سەر.

بە پێى ڕاپۆرتى وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا، ناوى ئەو شەش کەسە بەم شێوەیەیە: “محەمەد حوسەین موسا کازمى”، “”سەجاد کاشیان”، “مستەفا سەرمەدى”، “مەهدى هاشمى جەردى”، “حوسەین ئەکبەرى نوودە”، “محەمەد باقر شیرینکار”. لە بەیاننامەى ئەم وەزارەتخانە هاتووە ئەم کەسانە بە بڵاوکردنەوەى زانیارى درۆ و ویدیۆ بە ناوەرۆکى ساختە و ئیمه‌یلی هەڕەشەئامێز بۆ دەنگدەران، بانگەشەى ئەوەیان کردووە کە سیستەمى هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا بە شێوەیەک کێشەى تێ کەوتووە کە دەنگدەرى ساختەکار نیشان نادات. وەزارەتى خەزێنەردارى ئەمریکا ناوى کۆمپانیاکەشى بە “کۆمپانیاى ئەیمەن نێت پاسارگاد” ناو بردووە.