ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، وه‌زاره‌تی بازه‌رگانی ئا‌مریكا ٣٧ شیركه‌تی به هۆی ده‌ور و نه‌قشیان له پێشێل كردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و فرۆشتنی كه‌ره‌سته نیزامی و ته‌كنۆلۆژیكی به ئێران خسته ناو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه.
له ناو ئه‌و لیسته ناوی سێ شیركه‌تی گه‌وره ده‌بینرێت كه گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر ئێرانیان پێشێل كردووه و هه‌وڵیان داوه كه‌ره‌سته‌ی نیزامی و مووشه‌كی و ته‌كنۆلۆژی پێشكه‌وتووی نیزامی به كۆماری ئیسلامی بفرۆشن. ناوی ئه‌و سێ شیركه‌ته چینینه بریتین له : “ویلت ئه‌له‌كترۆنیك”، “اچ. اس. جی ئه‌له‌كترۆنیك” و هه‌روه‌ها شیركه‌تی ته‌كنۆلۆژی “كامتل”. له نێو ئه‌و لیسته هه‌روه‌ها ناوی ٩ شیركه‌تی دیگه‌ی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ده‌بینرێبت كه كه‌ره‌سته‌ی نیزامی به‌رهه‌می ئامریكایان له ڕێگه‌ی قاچاخه‌وه بۆ ئێران هه‌نارده كردووه. هه‌روه‌ها ١١ شیركه‌ت و ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و پزیشكی چینی له ناو ئه‌و لیسته‌دان.