کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی چه‌ندین گه‌مارۆ به‌ سه‌ر ئێران له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا

وەزارەتی دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، چەند سزایەکی نوێی ئابووری بەسەر چەند کەسایەتیی و دامەزراوەیەکى ئێراندا سەپاندووە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەى ئەمریکادا هاتووە، سزا بەسەر ئەو بەش و دامەزراوەکانی بیناسازی ئێران دا سەپێندراوە کە لە ژێردەستى سپای پاسداران دان. ئەوەشی تێدا هاتووە، مایک پۆمپیۆ سەرقاڵی ئامادەکردنی سزای دیکەیە بەسەر کەرتی ئەتۆمی ئێران دا تا بە شێوەیەکی ئاسان بتوانرێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی چاودێری بکرێت و ڕێگەنەدرێت بە هیچ شێوەیەک ببێتە خاوەنى بۆمبی ئەتۆمی. ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر بە پێی سزاکان گەمارۆ دەخرێتە سەر هاوردەى مادە مه‌عده‌نییه‌كان کە گومان ده‌كرێ ئێران بۆ دروستکردنی موشەک سودی لێ وەربگرێ. ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتریش لە مانگی ئایاری ٢٠١٨دا ترامپ لە ڕێککەوتنى ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشایەوە و چەدین سزای بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

-

دەرکردنی بەڕێوەبەرێکی هونەری شاری سنە بەهۆی پاڵپشتیکردنی قوتابییان

-

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر دۆخی قوتابخانەکانی ئێران لە دەوڵەتی ڕەئیسی دا

-

سازبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی “تەیفوور سەلیمی باباميری” به‌هۆی ئەشکەنجە

-

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە سنه و دەڕەشار

-

ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی

-