کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی ٦٩ مانگ زیندان به‌سه‌ر موژگان كاووسی

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “موژگان کاووسی” نووسەر و لێکۆڵەری  خەڵکی شاری کەلاردەشت، لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ٦٩ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی سەرماوەز “موژگان کاووسی”، نووسەر و لێکۆڵەری خەڵکی شاری کەلاردەشت لەلایەن دادگای بەرایی شاری نەوشەهەر بە سێ تۆمەتی جیاواز له‌وانه‌، “ئه‌ندامبوون له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، “هاندانی خەڵک بۆ دروست کردنی بشێوی و تێکدانی ئاسایشی گشتی” و “پڕوپاگەندە له‌دژی نیزام” سەرجەم به‌ ٦٩ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌. شایانی باسه‌، “موژگان كاووسی” تەنیا بە تۆمەتی نووسینی پۆستێکی ئینستاگرامی کە نووسیبووی “بێ دەنگی خیانەتە” و لەگەڵ وێنەی گیانبەختکردوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕابردووی مەریوان و جوانڕۆ بڵاوی کردبوویەوە، حوکمی ٣٣ مانگ زیندانی بە سەردا سەپاوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، موژگان کاووسی لە کاتی دانیشتنی دادگا لە هەبوونی مافی پارێزەر بێبەش بووە و ٢٠ ڕۆژ مۆڵەتی پێدراوە کە تانە لەو بڕیارە بدات. ناوبراو هەر ئەو ڕۆژە و دوای دانیشتنی دادگا بە دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “عه‌لی ساڵحی” له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنەماڵەى مۆعه‌لیمانی زیندانى مه‌ریوان له‌گه‌ڵ دادستانی ئه‌و شاره‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 15 هاووڵاتی له‌ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌له‌كشایی ئیلام

komalah

هۆشداری ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “ته‌بی كۆنگۆ”

komalah

سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر حەوت ئەندامی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان”

komalah

هاتنی لافاو له‌ شارستانی خۆی

komalah