“ئیسماعیل گرامی” چالاكی كرێكاری ٦٧ ساڵ ته‌مه‌ن و خانه‌نشین كرا‌و، له لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ڕژیمه‌وه، به ٥ ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق و دوو میلیون تمه‌ن جه‌زای نه‌قدی مه‌حكووم كرا.
هێزه ئیتڵاعاتیه‌كانی ڕژیم له ڕێكه‌وتی ١٤ی مانگی “خاكه‌لێوه” به‌هۆی به‌شداری كردنی “ئیسماعیل گرامی” له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشین كراوان، هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ناوبراو و ده‌ستبه‌سه‌ریان كرد. ئیستا له دوای سێ مانگ به سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناوبراو، له لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “كۆبوونه‌وه و هه‌وڵدان بۆ نانه‌وی بشێوی و تێكدانی ئاسایشی وڵات”، سه‌رجه‌م به ٥ ساڵ و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق و دوو میلیون تمه‌ن جه‌زای نه‌قدی مه‌حكووم كرا.