کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی ٤ ساڵ زیندان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتی له‌ شاری كه‌لات

171h

171h

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لقی ١٠١ی دادگای ڕژیم له‌ شاری کەڵات، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “مێهدی گەنج‌بەخش”، خەڵکی شاری کەڵات و “کامبیز کازمی”، خەڵکی شاری ڕوودباری گیلان، بە چوار ساڵ زیندان و سزای نەختی مەحکووم کردووه‌.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست، بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی، لە ڕێگای تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌”، هەر کام بە دوو ساڵ زیندان و په‌رداختی سزای نه‌ختی مه‌حكووم كردووه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “مێهدی گەنجبەخش”، خەڵکی شاری کەڵات لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، پاش هەڕەشەی ناوەندە ئه‌منی و قەزاییەکانی ڕژیم، زێدی خۆی بەجێهێشتووه‌ و لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێی ئێران نیشتەجێیە.