له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “عایشه كۆگان” وته‌بێژی ڕێكخراوه‌ی “ژنانی ئازاد”ی توركیه به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له پارتی كرێكارانی كوردستان، سزای ٣٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
“عه‌یشه كۆگان” چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی خه‌ڵكی باكووری كوردستانه وماوه‌ی ٣٥ ساڵه بۆ ئازادی ژنان له توركیا تێكۆشان ده‌كات. ناوبراو تا ئێستا ٨ جار به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان” زیندان كراوه و پتر له ٢٠٠ جاریش له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و لێپرسینه‌وه‌ی لێكراوه.