هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده، بە ناوی “محەممەد تاهیر حوسێن‌پوور”، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لەلایەن دادگای ئەو شارەوە، بە ١٥ مانگ زیندانی ته‌عزیری مەحکووم کرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئەو هاووڵاتییەی بە “تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی مانگی گەلاوێژی نەغەدە”، تۆمەتبار و به ١٥ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌و هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ٢٥ی گەلاویژی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی لێپرسینەوە، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرابوو.