به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری پیرانشار له لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌مشاره به تۆمه‌تی ئه‌منییه‌تی، سه‌رجه‌م به ١١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “تاهیر سۆفی” ٣٧ ساڵ ته‌مه‌ن و دانیشتووی ئاوایی “گه‌رگولی خواروو” به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له لایه‌ن لقی ١٠٣ دادگای ڕژیم له پیرانشار به ٤ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌زی پاره‌كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان له شاره‌دێی لاجانی له ناوچه‌ی پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ته‌واو بوونی قۆناغه‌كانی لێپریسنه‌وه له ڕێكه‌وتی ١ی مانگی به‌فرانبار به شێوه‌ی كاتی و به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرابوو. هه‌روه‌ها “ئیدریس كه‌سره‌وی” دانیشتووی ئاوایی “نه‌مینجه” سه‌ر به شاره‌دێی پیران، له لایه‌ن لقی ١٠٣ دادگای ڕژیم له‌مشاره سه‌رجه‌م به ٧ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. شایانی باسه، ناوبراو به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٥ ساڵ زیندان و “په‌ڕینه‌وه‌ی نایاسایی له سنوور” به ٢ زیندان مه‌حكووم كراوه.