کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سێ ساڵ زیندان به‌سه‌ر په‌ریسا سه‌یفی چالاكی مه‌ده‌نی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە، حوکمی سێ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بەسەر “پەریسا سەیفی”، چالاکی مەدەنیی خەڵکی کامیاراندا سەپاند.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو به‌ تۆمه‌تی “پڕوپاگەندە له‌دژی نیزام و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له‌ لایه‌ن لقی ١ی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە، ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌. شایانی باسه‌، ناوبراو بەو حوکمە کە لەلایەن دادگاوە بەسەریدا سەپاوە، ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و په‌روه‌نده‌كه‌ی بۆ  پێداچوونەوە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی سنە کراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، پەریسا سەیفی، خوێندکاری بواری “هونەر و گرافیک”، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، لە شاری سنە و لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانی ئه‌مشاره‌وه‌ دەستبەسەر کرا. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێ كه‌ ناوبراو ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمەی ٩٨، بە دانانی وه‌سیقه‌ی قورس و بە شێوەی کاتی له‌ زیندان ئازاد کرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

سووتاندنی ٢٠٠ هێكتار له‌ قامیشه‌ڵانه‌كانی تاڵاوی گه‌ڕووس له‌ مهاباد

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی گوندی “سه‌فیاوا” له‌ جوانڕۆ

-

ئەشکەنجەدانی “سەمیرا ئەحمەدی” له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

-

ڕاپۆرتی هەنگاو لەسەر باروودۆخی “ئارمیتا گەڕاوەند” له‌نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جری تاران

-

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار و سێ هاووڵاتی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پۆمپی گاز

-