کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

سه‌پاندنی سزا بۆ سه‌ر سێ كه‌سی ئێرانی له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئامریكا

دادستانیی فێدێراڵی ئامریکا، لە ناوچەی “مەنهەتەن”ی نیۆیۆرک، بە تۆمەتی هەناردەکردنی نایاسایی چەند تۆن “فیبری کەربۆن” بۆ ئێران، گەمارۆی خستە سەر سێ کەسی ئێرانی.
به‌ ێپی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ناوبراو ڕایگه‌یاندووه‌ کە ئەو سێ کەسە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٣، لە ڕێگەی دەڵاڵێکی ئامریکاییەوە، چەند تۆن “فیبری کەربۆن”یان لە ڕێگای وڵاتێکی سێهەمەوە هەناردەی ئێران کردووە و پێکهاتەی ئەو بارەیان لە بەڵگە هەناردەییەکاندا بە “ئەکرێلیک” ڕاگەیاندووە. شایانی باسه‌ لەو سکاڵایەدا دیاری نەکراوە کە تاوانبارەکان چ ڕێژەیەک لە فیبری کەربۆنیان هەناردەی ئێران کردووە، بەڵام جەختی کردووەتەوە کە “عەلیڕەزا شەکەری”، یەکێک لە تاوانبارەکانی ئەو دۆسیەیە، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٠٧ و سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٠٨ی زایینیدا، لە ڕێگای کۆمپانیایەک لە تورکیەدا، بە سەرکەوتوویی توانیویەتی باری فیبری کەربۆن لە ئامریکا بکڕێت و لە ڕێگەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییەوە بۆ ئێرانی بنێرێت. پێویسته‌ بگوترێ، فیبری کەربۆن، توانایی بەکارهێنانی لە پیشەی مووشەکە بالستیکییەکان هه‌یه‌ و له‌ سانتریفیووژی پیتاندنی ئورانیۆم كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی ئارمیتا گه‌راوه‌ند له‌ تاران

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه

-

كوژران و برینداربوونی دوو كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی جاده‌ی دێولان

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئاو و ئاوڕۆی ئه‌هواز

-

درێژه‌ی مانگرتنی بازاڕیان له‌ به‌نده‌ر گه‌ناوه‌

-

كوژران و برینداربوونی سێ هاووڵاتی به‌لووچ له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌

-