کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزا بۆ سه‌ر توركییه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پڕۆژەی بڕیارى سزادانى تورکییه‌ لە لایەن ئەمریکاوە خرایە دەنگدانەوەو لە کۆى  ٤٣٥ ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى نێو کۆنگرێس، توانى بە زۆرینەى دەنگى ٤٠٣ ئەندام پەسەند بکرێت، لە بەرامبەردا تەنها ١٦ ئەندام دەنگیان نەخێر بو.

بە پێى بڕیارەکە، قەدەغەکردنى فرۆشتنى هەمو جۆرى چەکێک بە تورکییه‌ و سزادانى ئەو لایەنانەى چەک بەو وڵاتە دەفرۆشن دەگرێتەوە، هاوکات سزاکانى تورکییه‌ هەر دوو وەزیری بەرگری و دارایی ئەو وڵاتە و هەروەها سەرجەم ئەو دامەزراوانەی کە مامەڵە لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی تورکییه‌ دەکەن، دەگرێتەوە. هەر بە گوێرەى پڕۆژەکە، سەرجەم بانکە ناوەندییە حکومییەکانى تورکییه‌ دەخرێنە لیستى رەشەوە و داواش لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا کراوە زانیارى تەواو بدات لەسەر داهاتى ئەردۆغان و خێزانەکەى لە ئەمریکا بەمەبەستى بلۆککردنى.

 

بابەتی پەیوەندیدار

به‌رزڕاگرتنی یادی “شاهۆ خزری” له‌ شاری مهاباد

-

مانگرتنی کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆ له‌ ورمێ

-

هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌پارێزانی بۆكان بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی به‌ندئاوی ئه‌و شاره‌

-

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شه‌ش هاووڵاتی له‌ چه‌ند شاری كوردستان

-

كوژرانی کچێکی تەمەن ١٦ساڵی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌

-