وەزیری دەرەوەی ئامریكا رایگەیاند، بە هۆکاری بەشداریکردنی ئاژانسی ئاسمانی ئێران لە چالاکییە هەستیارەکانی بڵاوکردنەوەی چەکدا، واشنگتۆن سزای بەسەر ئەو دامەزراوەیەی ئێراندا سەپاندووە.
مایک پۆمپێئو باسی لەوەشکردووە، یەکەمجارە ئامریكا سزا بەسەر ئاژانسی ئاسمانی ئێرانیدا دەسەپێنێت کە دامەزراوەیەکی مەدەنییە، ئەوەش بەهۆکاری چالاکییەکانی لە پەرەپێدانی بەرنامەی موشەکی بالیستیك دایه. هاوکات ڕۆژی چوارشهممه ١٣ی مانگی خهرمانان وەزارەتی خهزانهداری ئامریكا سزای بەسەر سێ دامەزراوەی ئاژانسی ئاسمانی ئێراندا سەپاندووە کە بریتین لە ئاژانسی ئاسمانی ئێران و ناوەندی توێژینەوەی ئاسمانی ئێران و پەیمانگای توێژینەوەی کاروباری ئاسمانی. جێگهی ئاماژهیه، سزاکانی واشنگتۆن دوای ئەوە هات ئاژانسی ئاسمانی ئێران، رۆژی پێنجشەممەی ههفتهی رابردوو ویستی کەشتییەکی ئاسمانی بەرەو بۆشایی ئاسمان لە بنکەی ئاسمانیی خومەینییهوه بەڕێبکات، بەڵام کەشتییەکە دوای ماوەیەک لە بەرزبوونەوەی تەقییەوە.