ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه وەزارەتى خەزێنەداری ئەمریکا سزای بهسهر ماڵپەڕى ئاژانسی هەواڵى فارس نیوزدا سهپاندووه و خستوویهته لیستی سزاكانییهوه.
بەگوێرەى میدیا ئێرانییەکان، کۆمپانیای خزمەتگوزاریی بواری ئینترنێتی نێودەوڵەتی ئیمەیلی بۆ ئاژانسی هەواڵی فارس ناردووە و باسی لەوەکردووە، ئاژانسەکە لەلایەن نوسینگەی کۆنتڕۆڵی داراییە بیانییەکانی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا خراوەتە لیستى سزاکانەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە، سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردوامە و لە چەند رۆژی رابردووشدا وەزارەتى خەزێنەداری ئەو وڵاتە سزاى بەسەر دوو کەسایەتى ئێرانى و چەند کۆمپانیایەکى نەوتى ئەو وڵاتەدا سەپاند.