لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی پیران بڕیاریدا، بەهۆی داگیرکارییەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر سوورییه و کڕینی سیستمی موشەکی (ئێس – 400)ی ڕووسییه، سزاکانی سەر تورکییه پەسەند بکات.
یهكێك له سیناتۆری دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیران لە تویتێکدا نوسیویەتی:” کارەکانی توركییه لەماوەی ئەم ساڵەی دواییدا هەموو سنورەکانی تێپەڕاندووە، یاساکانیش ئەوە روندەکەنەوە کە مامەڵەی توركییه لەگەڵ سوورییه جێگەی قبوڵکردن نییە و کڕینی سیستمی موشەکی (ئێس – 400)ش مایەی لێبوردن نییە”. ئهمه لهكاتێكدایه كه لەکۆتایی مانگی ئۆکتۆبری ڕابردووشدا، ئەنجومەنی نوێنەران ئەو پڕۆژە یاسایەی ئێستای پەسەندکردبوو و ئێستاش ئەگەر لە لایەن ئەنجومەنی پیرانەوە بڕیاری لەبارەوە بدرێت، سزا بەسەر ژمارەیەک کەسایەتی توركییه، لەوانە، “خەلوسی ئاکار” وەزیری بەرگری، “یاشار گۆڵەر” سەرۆکی ئەرکانی سوپا و “بیرات ئەلبیراق”، وەزیری دارایی و هەروەها بانکی “هاڵک بانک”ی حکومی دهسهپێندرێت.