ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “قاسم عه‌زیزیان” چالاكی سیاسی خه‌ڵكی مه‌هاباد به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی سزای ٢٨ مانگ زیندانی كران، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ناوه‌ندی مه‌هاباد گوازرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “قاسم عه‌زیزیان” خه‌ڵكی گوندی “له‌ج” ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی مانگی گوڵان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ماوه‌یه‌ك به دانانی بارمته و به‌شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. ناوبراو دواتر له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی مه‌هاباد به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له حیزبێكی كوردستانی دژبه‌ری ڕژیم سزای ٢٨ مانگ به‌ندكرانی به سه‌ردا سه‌پا.