لە ماوه‌ی رۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە ناوەکانی “کامیل جەباروند” و “ئەنوەر چالشی” لەلایەن لقی یەکەمی دادگاهی ئه‌و شاره‌وه هەر یه‌كه‌و سزای ٧ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو دوو هاووڵاتییه بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ئه‌و حۆكمه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه. حۆكمی زیندانی ئه‌و دوو به‌ندكراوه لە ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ وه بە شێوەی فەرمی ڕاگەیاندراوە.