رۆژی شەممە 14ی خاکەلێوە، هاووڵاتییهك بە ناوی ” ئەیوب سەلاح وەرزی” خەڵکی “دەڕڕە شار” سەر بە پارێزگای ئیلام لە لایەن بەشی یەکەمی دادگای ڕژیم لە شاری ئیلام سزای 11 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا ههروهها له كرماشان “جوانمیر مورادی”، چالاکی کرێکاری و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی کرێکارانی بەرق و فلزکاری کرماشا سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بە پێی راپۆرتهكان، “ئەیوب سەلاح وەرزی” لە رێکەوتی 10ی بەفرانباری ١٣٩٩، لەلایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە. جێی ئاماژهیه كه ” جهوانمێر مۆرادی” چالاكی كرێكاری لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ڕژیم له کرماشان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. شایانی باسه، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٣٩٩ی ههتاوی لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دەستبەسەر کرابوو.