کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر سێ ڕێكخراوی تیرۆریستی له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا

سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر سێ ڕێكخراوی

سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر سێ ڕێكخراوی

لە ساڵیادی رووداوەکانی ١١ ی سێپتامبردا، ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ژمارەیەک سەرکردایەتی سپای پاسدارانی ئێران، بزوتنەوەی حەماس، داعش و ئه‌لقاعێده‌ دا سەپاند.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە كه‌ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فه‌رمانی كردووه‌ كه‌ سزای داریی بخرێته‌ سەر  ١٥ سەرکردەی سپای پاسداران، بزوتنەوەی حەماس و هەندێک کەسی نزیک لە رێکخراوی ئه‌لقاعێدە و داعش. بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی خه‌زێنه‌داری ئەمریكا، ئەو سزا نوێیانەی واشینگتۆن ئاراستەی ١٥ سەركردە و كیانی سەربە گروپەكانی وەك بزوتنەوەی حەماس و رێكخراوی قاعیدی و داعش و سوپای پاسداری ئێران كراون كە له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌ تیرۆریست ناسراون.