وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه كه سزای به‌سه‌ر چه‌ند ناوه‌ندی بانكی ئێران له‌وانه بانكی مه‌ركه‌زی ئێران دا سه‌پاندووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌ره‌ڕای بانكی مه‌ركه‌زی ئێران، سندووقی ته‌وسه‌عه‌ی میللی و شیركه‌تی “ئێعتمادی تیجاره‌ت” سزا دراون. ئه‌م سزا نوێیانه دوو ڕۆژ دوای بڕیاری دۆناڵد ترامپ بۆ سه‌پاندنی سزای ئابووری زیاتر به‌سه‌ر ئێران و هێرشی مووشه‌كی ئه‌م وڵاته بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ی نه‌وتیی عه‌ره‌بستانی سعوودی ڕاگه‌یه‌ندراوه. شایانی باسه، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م سزا نوێیه به‌هۆی پشتیوانی ماڵی بانكی مه‌ركه‌زی ئێران له هێزه‌كانی قودسی سه‌ر به سپای پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان گیراوه‌ته به‌ر.