ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی پیشەسازی و ئابووری و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێران‌دا سەپاند و وەزارەتی خه‌زێنه‌درای ئەمریکاش ناوی بەرپرسەکانی ئاشکرا كردووه.
ڕۆژی هەینی ٢٠ی به‌فرانبار، ئەمریکا سزای نوێی بەسەر هەشت بەرپرسی باڵای ئێران له‌وانه، “عەلى شەمخانى، ئەمیندارى ئەنجومەنى ئاسایشی نەتەوەیی باڵاى ئێران”، “غولام رەزا سولەیمانى، فەرماندەى هێزى بەسیجى سەر بە سپاى پاسداران”، “مۆحسین رەزایی، ئەمینداری ئەنجومەنى پشکنەریی بەرژەوەندى کۆماری ئیسلامی ئێران”، ” محەممەد رەزا نەقدى، یاریدەدەرى فەرماندەى سپاى پاسداران بۆ کارى هەماهەنگى”، “محەممەد رەزا ئەشتیانى، جێگرى سەرۆک ئەرکانى هێزە چەکدارەکانى ئێران”، “عەلى عەبدوڵڵایی، جێگرى سەرۆک ئەرکانى هێزە چەکدارەکانى ئێران بۆ کاروبارى هەماهەنگی کردن”، “عەلى ئەزخەر حیجازى، راوێژکارى خامنه‌یی بۆ کاروبارى دەوڵەت” و “موحسین قەومى، جێگرى راوێژکارى خامنه‌یی بۆ کاروبارى دەوڵەت”، سه‌پاند. جگە لەو هەشت بەرپرسە باڵایەی ئێران، سزا بەسەر ١٧ کارگەی گەورەی پۆڵا و ئاسنی ئێران‌دا له‌وانه، “ئاڵمینیۆمی ئه‌لمێهدی، شیركه‌تی مه‌عده‌نی و سه‌نعه‌تی چادرملو، فوولادی ئیسفه‌هان، شیركه‌تی مه‌عده‌نی و سه‌نعه‌تی گول گۆهه‌ر، شیركه‌تی فوولادی هۆرمۆزگان، شیركه‌تی فوولاد ئالیاژی ئێران، شیركه‌تی ئاڵمینیۆمی ئێران، شیركه‌تی فوولادی خوزستان و شیركه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سه‌نایعی مسی ئێران سه‌پێندراوه و هه‌روه‌ها سزاکان، کەرتەکانى ئاڵوگۆڕى پیشەسازى و کانزا‌کان و کاڵا و کەرتى دیکە لە خۆدەگرێت.