کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای به‌ندكران به‌سه‌ر چالاكێكی سیاسی كورد

 لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ به‌ ناوی “سەردار کەرامەت” کە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،”سەردار کەرامەت” ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێكی کوردستانی ئێران دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. شایانی باسه‌ ناوبراو خاوەن بڕوانامەی ئەندازیاری کشتوکاڵە و لەو ماوەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوەپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری خوێندكارانی زانكۆ له‌ شاره‌كانی ئێران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی کرێکارانی زه‌وب ئاهه‌نی ئێسفەهان 

-

خۆپیشاندانی كرێكارانی شێركه‌تی سه‌نعه‌تی ته‌ولیدی

-

درێژه‌ی بوردۆمانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌

-

دۆزینه‌وه‌ی تەرمی سێ کەس له‌ ئیستەنبووڵ

-