به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، هاووڵاتییه‌كی ٢٢ ساڵ ته‌مه‌ن كه پێشتر به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، له زیندانی نووری ئامۆل حۆكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو له كاتی ئه‌نجامی تاوانه‌كه‌ی ته‌نیا ١٦ ساڵ ته‌مه‌نی بووه و به‌دوای لێخۆشنه‌بوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه، ناوبراو له زیندانی نوور حوكمه‌كه‌ی به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، وڵاتی ئێران له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له زۆمره‌ی ئه‌م وڵاتانه‌یه كه حۆكمی ئێعدام ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر كه‌سانی خوارتر له ١٨ ساڵ ده‌سه‌پێنێت.