به وته‌ی “ته‌قی ڕه‌حمانی” هاوژینی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، به دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “نه‌رگس” له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ناوبراویان ڕاگوێزی زیندانی تاكه‌كه‌سی كردووه و حۆكمی ٣٠ مانگ زیندان و ٨٠ زه‌ربه شه‌لاقیان به سه‌ریدا سه‌پاندووه.
به وته‌ی ته‌قی ڕه‌حمانی” : “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” ناڕه‌زایه‌تی له ئاست ئه‌و حۆكمه دربڕیوه و وتوویه‌تی ڕێگه نادات هیچ كه‌سێك حۆكمی شه‌لاق به‌سه‌ریدا ئیجرا بكات. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر كاتێك به‌شداری ڕێوڕه‌سمی یادی گیابه‌خت كردووانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ بوو، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه و لێدان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.