“نه‌رگس محه‌ممه‌دی” وته‌بێژی كانوونی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ٨ ساڵ زیندان و ٧٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا.
“ته‌قی ڕه‌حمانی” هاوسه‌ری ناوبراو ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت ڕاست كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاند: هێشتا هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و حۆكمه و هۆكاری سه‌پاندنی ئه‌و حۆكمه به شێوه‌ی غیابی له‌به‌رده‌ستا نییه. هه‌روه‌ها ناوبراو چه‌ند ڕۆژ له‌وه پێش له تویتێكدا ڕایگه‌یاندبوو كه “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” له مافی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.