کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر “عه‌زیمه‌ ناسری” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری بۆكان

سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر عه‌زیمه‌ ناسری چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “عەزیمە ناسری” چالاکی بواری ژنان و خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ئەو شارەوه‌ سزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بە پێی زانیارییه‌كان، ئەو سزایە بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە. “عەزیمە ناسری” ڕۆژی سێشەممە ٥ی مانگی گەلاوێژی ئه‌مساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای بۆکان دەستبەسەر و دوای نزیک به‌ ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی وه‌سێقه‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.