به پێی ڕاپۆرتهكان دادگای ڕژیم له شاری مەریوان، حوکمی زیندانیی بە سەر شەش هاووڵاتیی خەڵکی بەخشی هەورامانی شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی، “حەمید ئەدوایی، بورهان ئەدوائیان، عەبدوڵڵا ئەدوایی، فەردین ئەدوایی، ئەنسار ئەدوایی و ئارام ئەدوایی”، سەپاندووه.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “حەمید ئەدوایی به ٤ ساڵ زیندان، بورهان ئەدوائییان و عەبدوڵڵا ئەدوایی هەر کامەیان به یەک ساڵ زیندان، فەردین ئەدوایی و ئەنسار ئەدوایی هەر کامەیان به ٦ مانگ زیندان و ئارام ئەدوایی به ٣ مانگ زیندان مهحكووم كراون. دادگای مەریوان، ئەم حوکمەی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم”، بەبێ بەشداریی پارێزەری دیاریکراو، بۆ ئەو شەش هاووڵاتییە. بڕیوەتەوە. شایانی باسه، ئەو شەش هاووڵاتییە، سەبارەت بەو حوکمە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و پهروهندهكهیان ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە کراوە.