ده‌زگای قه‌زایی میسر ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “عه‌لاعه‌بدۆلفه‌تاح” چالاكی چه‌پگه‌را و كۆمۆنیستی ئه‌و وڵاته‌ی له‌گه‌ڵ دوو چالاكی مه‌ده‌نی دیكه سه‌رجه‌م به ١٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ئه‌و حۆكمه‌ی دادگای میسر، عه‌لاعه‌بدۆلفه‌تاح” به پێنج ساڵ، “محه‌ممه‌د ئه‌لبه‌كر”ی پاریزه‌ری مافی مرۆڤ به چوار ساڵ و “محه‌ممه‌د ئیبراهیم” چالاكی مه‌ده‌نی و وبلاگ نووس به چوار ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. ئه‌و سێ چالاكه ناسراوی میسر ده‌ور و نه‌خشێكی گه‌وره‌یان له ڕووخانی ڕژیمی “مۆباره‌ك” بوو و ئێستا له لایه‌ن دادگای ئه‌و وڵاته‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌كان” به زیندان مه‌حكووم كراون.