لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی “کەماڵ عەباسی وەند” و “شێرکۆ ئەحمەدپووری” لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای بۆکان هەر یهكهو سزای ٦ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
بە پێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی كوردستان، ئەم دوو هاووڵاتییه بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی گشتی” ئەو سزایانەیان بە سەردا سەپاوە. جێی ئاماژهیه كه “کەماڵ عەباسی وەند” ڕۆژی یەکشەممە ٣ی مانگی گەلاوێژی ئهمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری بۆکان دەستبەسەر و بۆ گرتووخانهی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرایەوە و دوای ٣٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. هەروەها، “شێرکۆ ئەحمەدپووری” ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی مانگی خەرمانانی ئهمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانهوه دەستبەسەر و دوای یەک ڕۆژ لێپرسینەوە ئازاد کرابوو.