به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتیی دانیشتووی شاری دێهگولان و ئاوایی ته‌نگیسه‌ری سه‌ر به شاری سنه، له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به زیندان مه‌حكووم كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری دێهگولان سەر بە ئۆستانی كوردستان بە ناوی “یونس باسرە” بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات” بە یەک ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. شایانی باسه، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١١ی خەرمانان بە مەبەستی ته‌حه‌مولی ماوەی حوکمەکەی، خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی ئه‌مشاره ناساندووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، یونس باسرە پێشتریش و لە خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ساڵی ٩٦، ماوەی ٢٠ ڕۆژ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران لە دێهگولان دەستبەسەر و دواتر بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی دووشەممە ١١ی خەرمانان “وەلی نەسری” تەمەن ٥٦ ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەربە شاری سنە، لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌مشاره به ٦ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. شایانی باسه، ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە ٥ ساڵ و بە “تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” بە ١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه. وەلی نەسری ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی مانگی ڕەشەممەی پاره‌كه لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و پاش ١٠ ڕۆژ بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی دانیشتنی دادگا ئازاد کرابوو.