به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه له زیاتر له ١٧ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دانیشتنی دادگای سێ کەس کە دەستبەسەر کراوانی مانگی خەزەڵوەری کرماشان بە ناوەکانی “سوحبەتوڵڵا ئومیدی، خەلیل ئەسەدی بوژانی و مێهدی ئەبدالی” بەڕێوە چووە و سەرجەم حوکمی ١٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە. شایانی باسه، “سوحبەتوڵڵا ئومیدی” به دوو تۆمه‌تی جیاجیا سه‌رجه‌م به ١٠ ساڵ زیندان، “خه‌لیل ئه‌سه‌دی” به هه‌مان شێوه به ٦ ساڵ و ٦ مانگ زیندان و هه‌روه‌ها “مێهدی ئەبدالی” لە لایەن هەمان دادگا حوکمی ١ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاوە.