ڕۆژی ێێنج شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دادگای ده‌وڵه‌تی توركیان سزای دوو ساڵ زیندانی به‌سه‌ر “باشاك دیمیرتاش” هاوژینی “سه‌لاحه‌دین دیمیرتاش” له ڕیبه‌رانی حیزبی دیمۆكراتی گه‌لان سه‌پاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای توركیا ته‌نیا به بیانووی ئه‌وه‌ی كه “باشاك دیمیرتاش” كه مۆعه‌لیمه و شه‌ش ساڵ پێش ئێستا له فۆرمی مه‌ره‌خسی پزیشكیدا هه‌ڵه‌یه‌كی بچووكی له نووسینی ڕێكه‌وتی ڕۆیشتنی بۆ مه‌ره‌خسی كردبوو، به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له وڵاتانی دیكتاتۆری، لەوانە تورکیە، ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی ده‌خه‌نه ژێر گۆشار بۆ ئه‌وه‌ی ناچار به هاوكاری و ته‌سلیم بوونیان بكه‌ن، هه‌مان شێوه له ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش به گۆشار خستنه‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی به‌ڕێوه ده‌چێت و له ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه و په‌روه‌نده سازی ده‌یانه‌وێت چۆك به ئیراده‌ی ئازادیخوازی دابده‌ن كه له ماوه‌ی چل ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام شكستیان هێناوه.