له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “خه‌بات مه‌فاخری” چالاكی ژینگه‌پارێزی شاری سنه له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به چوارساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگاه ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه‌ی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به زیندان مه‌حكووم كردووه. جێی ئاماژه‌یه كه ناوبراو ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٦ی خه‌رمانانی ٩٩ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای چوار مانگ به‌ندكران له گرتووخانه ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ٩٩ی هه‌تاوی، به دانانی وه‌سێقه له به‌ندیخانه‌ی شاری سنه ئازاد كرابوو.