ڕۆژی دووشەممە 13ی گوڵان، “سمکۆ مەعروفی” ئه‌ندامی ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی “وڵات” و خه‌ڵكی بۆكان، حۆكمی یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
بەپێی راپۆرتەکان، ناوبراو لە ڕێكه‌وتی 18ی رەشەمەی ١٣٩٩ی هه‌تاوی، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە شاری بۆکان دەستبەسەر كرا و پاش تێپەڕاندنی قۆنای لێپرسینه‌وه بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئه‌م شاره ڕاگوێزرا.