کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

سه‌پاندنی حۆكمی زیندان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه‌ و سه‌قز

سه‌پاندنی حۆكمی زیندان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه‌

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “سامان کەریمی” لەلایەن دادگای ڕژیمه‌وه‌، سزای ٩ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ دادگای ڕژیم له‌ شاری سه‌قز حۆكمی 23 مانگ و شازدە ڕۆژ زیندانی به‌ سه‌ر هاووڵاتییەک بە ناونیشانی “مەحیەدین پاک سرشت” خەڵکی ئه‌و شاره‌، سه‌پاند.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “سامان كه‌ریمی” پێشتر لەلایەن دادگەی ڕژیم لە شاری سنە، بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی و ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، کە ئەم سزایە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٩ ساڵ کەم کرایەوە. هه‌روه‌ها “مەحیەدین پاک سرشت” له‌ ڕێکەوتی 28ی گوڵانی ئەمساڵ لە دوکانەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنه‌ ڕاگوێزرابوو.