ڕۆژی سێشەممە 4ی جۆزەردان، “سەید محەممەد حوسەینی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده، سزای 40 ساڵ بەندکران و دورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێی بەسەردا سەپێندرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هاووڵاتییه بە تۆمەتی ” ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لەلایەن له‌قی یەکەمی دادگەی مەھاباد ئه‌م سزا قۆرسهی به‌سه‌ردا سه‌پاوه. شایانی باسه كه ناوبراو پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووه و لە 19ی خەزەڵەوەری ١٣٩٦ی هه‌تاوی لەکاتی گەڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران لەلایەن ھێزە ئەمنیەكانهوه دەستبەسەر دەکرێت.