“یەزدان میرزایی” وه‌رزشوانی خەڵکی ئیلام لە لایەن دادگای شاری زاهیدانه‌وه، به تۆمه‌تی بازه‌رگانی به ماده هۆشبه‌ره‌كان حۆكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سڵه‌پێندرا.
“یەزدان میرزایی” سەرەتای ساڵی ۱۳۹۹ی هەتاوی لە فڕۆکەخانەی شاری زاهیدان دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری زاهیدان کرا. ناوبراو لە درێژه‌ی ماوەی لێپرسینەوە و لە کاتی دادگایی‌کردنی جەختی لەسەر بێ گوناح بوونی کردووە و هەموو تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ڕەت کردۆتەوە و ددانی بەهیچ تاوانێک نەناوە. “یەزدان میرزای” تەمەن ۲۷ ساڵ، ئەندامی تیمی میللی ووشۆیه وچه‌ندین میداڵی زێڕی ئاسیایی و جیهانی هه‌یه.