هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ، بە ناوی “غەفوور بەرهەم”، خەڵکی ئاوایی “میرئاوێ” سهر بهمشاره، لە لایەن لقی یەکی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، بە ١١ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
ئەم هاووڵاتییە له مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دادسەرای ڕژیم له شاری شنۆ، بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئهمنییهتی میللی لە ڕیگای کۆبوونەوە و تەبانی بۆ خرابکاری دژی ئەمنییەتی نێوخۆیی” بە ٥ ساڵ و هەروەها بە تۆمەتی “هەڵگرتن و ڕاگرتنی چەکی نایاسایی” بە ٥ ساڵ زیندان و “بەزاندنی سنووری بە شێوی نایاسایی” بە ساڵێک زیندان، مەحکووم کراوە. جێگهی ئاماژهیه، وەزارەتی ئیتلاعات لە قۆناغی پێراگەیشتنی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە، ناوبراوی لە گرتنی پارێزەر بێبەری کردووە.